info@theorie-b.nl

0031644223947
0031648778477

Mauritsweg 157
3314 JG Dordrecht

  • فێربوون و ڕاهێنان کردن لە ڕێی ئینتەرنێتەوە (ئۆنڵاین) بۆ خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەی تیۆری


    لەگەڵماندا فێری یاساو بنەماکانی هاتوو چۆ بە

    تاقیکردنەوەکان هاوشێوەی سیستەمی CBR


    تاقیکردنەوەی ئەزموونی
  • Theorie-B

    لەگەڵ ئێمە دەتوانیت هەموو زانیاریەك دەربارەی یاسا و ڕێساکانی هاتووچۆ بەدەست بهێنیت بۆ خۆ ئامادە کردن بۆ
    تاقیکردنەوەی تیۆری.
    بەدڵنیاییەوە ئەم زانیاریانە زۆر سوود بەخش دەبن لە کاتی تاقیکردنەوەی پراکتیكدا .

    تاقیکردنەوەی ئەزمونی

ئایا ئامادەیت بۆ ڕاهێنانی تاقیکردنەوەکانی تیۆری

زانیاری بەسوود


بەشی یەکەم : درك کردن بە مەترسی
بەشی دووەم : ئاشنابوون بە یاساکانی هاتوو چۆ
بەشی سێ یەم : زانیاریە گشتیەکانی نێو ڕێگاو بان

بەشی یەکەم : درك کردن بە مەترسی
لەم بەشەدا ٢٥ پرسیار و وێنە هەیە، بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێك ٨ چرکەت هەیە. بۆ دەرچوون لەم بەشە پێویستدەکات بەلای کەم ١٣ وەڵامت درووست بێت. بۆ هەموو ٢٥ پرسیارەکان تەنها یەك شێوە پرسیار هەیە، ئەویش ( چی دەکەیت لێرە) وە لەهەمان کاتدا بۆ هەر پرسیارێك ٣ وەڵام هەیە کە ئەوانیش؛
A-ستۆپ گرتن
B-پێت لەسەر پێدالی بەنزین هەڵدەگریت
C-هیچ ناکەیت

بەشی دووەم : ئاشنابوون بە یاساکانی هاتوو چۆ
پرسیارەکانی ئەم بەشە پێکهاتووە لە هەموو یاساو ڕێساکانی هاتوو چۆ، لەم بەشەدا ١٢ پرسیار هەیە، دەبێت بەلای کەمەوە ١٠ وەڵامت ڕاست بێت، تێکڕای کات بۆ ئەم بەشە ٧ خولەکە، دوای وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی ئەم بەشە ئەگەر کاتت مابوو، دەتوانیت پێداچوونەوە بۆ هەریەکە لە پرسیارەکان بکەیت .
بەشی سێ یەم : زانیاریەکانی نێو ڕێگاو بان
ئەم بەشە پەیوەستە بە ئاشنابوون بە زانیاریە گشتیەکانی نێو ڕێگاو بان، کە ٢٨ پرسیار لە خۆ دەگرێت، دەبێت بەلای کەم ٢٥ وەڵامت درووست بێت، بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی ئەم بەشە ١٥ خولەکت هەیە، لەم بەشەشدا بۆت هەیە پیاداچوونەوە بۆ وەڵامەکان بکەیت ئەگەر کاتت مابوو .

بۆ ئەوەی سەرکەوتووبیت لە تاقیکردنەوەی تیۆری دەبێت لە هەر سێ بەشەکە دەربچیت

لە کۆتایی تاقیکردنەوەکە ڕاستەوخۆ ئەنجامەکەت دەبینیت وە هەروەها وێنەیەکی ئەنجامەکە بەو ئیمایڵەی کە لەکاتی ناونووسین دابووت پێت دەگات
لەم سایتە هەوڵدەدەین چەند ئامۆژگاری و ڕێنماییەك بخەینە ڕوو کە دەبنە یارمەتیدەرێکی باش لەکاتی تاقیکردنەوەی تیۆریدا، بەهەند وەرگرتن و کار کردن پێی بێگومان دەرفەتی سەرکەوتنت بەرز دەکاتەوە .

١- پێش ئەوەی دەست بە تاقیکردنەوەکان و ڕاهێنان لەسەر بابەتەکان بکەیت، زۆر گرینگە کە ئاشنایی تەواوت هەبێت لەسەر یاساو ڕێساکانی هاتووچۆ، ئەویش بە وەرگرتنی وانەکان دەبێت لەسەر بابەتەکانی یاسای هاتوو چۆ، هەوڵ بدە بە زانیاریەکی تەواوەوە بچیتە نێو هۆڵی تاقیکردنەوە .
بێگومان کەمی زانیاری بۆی هەیە گیروگرفتت بۆ دروست بکات لە کاتی تاقیکردنەوەی تیۆری وە مەحاڵ دەبێت سەرکەوتوو بیت.

٢- هەوڵ بدە لە هەڵەکانت سوود وەربگریت، ئەویش بە دووبارە و سێبارە کردنەوەی ئەو بابەتانەی کە زۆر هەڵەی لێدەکەیت و لاوازی تیایدا .

٣- هەوڵ بدە لە ڕۆژی تاقیکردنەوە زیاتر ڕاهێنان بکەیت، وە لەکاتی گونجاو بگەیتە سەنتەری تاقیکردنەوەکە وە هەمیشە هێمنی خۆت بپارێزە

٤- بۆ فێربوون و ڕاهێنان لەسەر بابەتەکانی تاقیکردنەوەی شۆفێری باشترە تەنها پشت بە یەك سەنتەری فێربوون ببەستیت، چوونکە بۆی هەیە تووشی دڵە ڕاوکێ و دژبەریت لا دروست بکات وە دەبێتە هۆی دوودڵی لە تێگەیشتنی بابەتەکان و وەڵامدانەوەی پرسیارەکان .
لە تەمەنی ١٦ ساڵیەوە دەتوانیت دەست بە وانەکانی تیۆری بۆ مۆڵەتی شۆفێری بکەیت، وە لە تەمەنی ١٦ ساڵ و نیو دەتوانیت بەشدار بیت لە تاقیکردنەوەکانی تیۆری بۆ مۆڵەتی شۆفێری، وە لە هەمان کاتدا لە تەمەنی ١٦ ساڵ و نیویدا دەتوانیت دەست بکەیت بە وانەکانی پراکتیکی واتا (شۆفێری – هاژوشتن)، لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا دەتوانیت تاقیکردنەوەی پراکتیکی (شۆفێری - هاژوشتن) ئەنجام بدەیت، بەڵام تاوەکو تەمەنی ١٨ ساڵی دەبێت لەکاتی شۆفێریدا کەسێکی بە ئەزموون (٥ ساڵ مۆڵەتی شۆفێری هەبێت) لەتەنیشتت دابێت .

بەمانای :
- تەمەنی ١٦ ساڵی دەست دەکەیت بە وانەکانی تیۆری
- تەمەنی ١٦ساڵ و نیو ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی تیۆری
- تەمەن ١٦ ساڵ و نیو دەست دەکەیت بە وانەکانی پراکتیکی واتا (شۆفێری – هاژوشتن)
- تەمەن ١٧ دەتوانیت تاقیکردنەوەی پراکتیکی واتا (شۆفێری – هاژوشتن) ئەنجام بدەیت

€ 37,00- تاقیکردنەوە بەبێ دەنگ (٣٠ خولەك) بە زمانی هۆڵەندی
€ 49,00- تاقیکردنەوە بە دەنگ (٤٥ خولەك) بە زمانی هۆڵەندی
€ 42,50- تاقیکردنەوە بەبێ دەنگ (٣٠ خولەك) بە زمانی ئینگلیزی
€ 54,50- تاقیکردنەوە بە دەنگ (٤٥ خولەك) بە زمانی ئینگلیزی
€ 95,00 (CBR- تاقیکردنەوەی تاکەکەسی (بە تەنها لەگەل فەرمانبەرێکی سەنتەری
* بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی تیۆری بە زمانێکی تر دەبێت وەرگێری باوەڕ پێکراو بۆ خۆت دابین بکەیت، بەمەرجێك ئەو وەرگێڕە ناسراو بێت لە لای ئۆفیسی تاقیکردنەوەکە وە هەڵبەتە بۆ ئەو کارە تێچووی تاقیکردنەوەکەت زیاتر دەبێت
جیاوازیەکی زۆر هەیە لە نێوان خوێندن و فێربوون بە ڕێی کۆرسی کلاسیك و ئاسایی لەگەڵ شێوازی فێربوون لە پاکێجەکانی سایتەکەماندا، لە کۆرسە کلاسیکەکان تۆ دەبێت بڕۆیت بۆ سەنتەری وانە ووتنەوە، لەهەمان کاتدا وانە ووتنەوە لەو سەنتەرانە بە گروپە واتا وەرگرتنی وانەکان و ڕاهێنان دەبێت لەگەل چەند کەسێك بیت وە لەهەمان کاتدا دەبێت پابەند بیت بە کات و شوێنی ئەو سەنتەرە کە بۆی هەیە لەگەل کات و شوێنی تۆ گونجاو نەبێت. بەڵام بە ڕێی سایتەکەی ئێمە دەتوانیت هەر لەماڵی خۆتەوە وانە وەربگریت و ڕاهێنان بکەیت، واتا هیچ پابەندبوونێکت نیە بە کات و کەسی تر، دەتوانیت هەرکاتێك بۆت گونجاو بێت بچیتە سەر سایتەکەمان، واتا تەنها خۆت بڕیار دەدەیت کەی و چۆن دەست بکەیت بە وانەکان و ڕاهێنان. بەم شێوەیە جگە لەوەی کە کاتێکی زۆرت بۆ دەگەڕێتەوە بەهۆی ئەوەی هاتووچۆی سەنتەرەکان ناکەیت بۆ وانەکان، لەهەمان کاتدا لە ڕێی سایتەکەمانەوە تێچووی کەمترت پێویستە بۆ وەرگرتنی وانەکان و ڕاهێنان .